پەیامی مەسرور بارزانی به‌بۆنه‌ی : ئه‌و تاوانه‌ی به‌ر له 26 ساڵ له رۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا له لایه‌ن رژێمی دیكتاتۆری پێشووی عێراق به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ر و خۆڕاگری هه‌ڵه‌بجه ئه‌ن
ئه‌مڕۆ مەسرور بارزانی ئه‌م په‌یامه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردوه، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
ئه‌و تاوانه‌ی به‌ر له 26 ساڵ له رۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا به به‌رچاوی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له لایه‌ن رژێمی دیكتاتۆری پێشووی عێراق به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ر و خۆڕاگری هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجامدرا په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شه له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا و بۆ گه‌لی كوردیش پرسێكی ویژدانییه و تا هه‌تاهه‌تایه له دڵ و ده‌روونیدا به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه.
بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق و هه‌وڵی هه‌ندێ له په‌رله‌مانی وڵاتانی جیهان له ناساندنی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به جینۆساید مایه‌ی پێزانینه، به‌ڵام هێشتا كاری زۆر ماوه بكرێ بۆ سڕینه‌وه‌ی شوێنه‌واری ئه‌و جینۆسایده دژ به خاك و خه‌ڵكی هه‌له‌بجه‌ی شه‌هیدان، حكوومه‌تی ئێستای عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و مرۆییان له‌سه‌ره كه قه‌ره‌بووی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه بكه‌نه‌وه و ئه‌و كۆمپانیا و لایه‌نه‌نانه‌ی هاوكاری عێراقیان كرد له فرۆشتنی چه‌ك و مه‌وادی كیمیاوی به عێراق سزا بدرێن و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ده‌بوایه زۆر له‌وه زیاتر خزمه‌ت بكرێت و ئاوڕی لێ بدرابایه‌ته‌وه له گه‌یاندنی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانی، به تایبه‌تی خزمه‌تكردنی ماڵی شه‌هید و برینداره‌كانی كیمیاباران.
پێداگیری جه‌نابی سه‌رۆك بۆ به پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه رێزگرتنه له قوربانی و خوێنی شه‌هیدان و به پیره‌وه‌چوونی داوای ره‌وای خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و دادكۆكیكردنه له دادپه‌روه‌ری و دابینكردنی مافی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ی خۆشه‌ویست.
به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی له خۆمان و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان، به‌تایبه‌تی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و هه‌موو خه‌ڵكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌م، هیوادارم چۆن هه‌ڵه‌بجه گرێی به‌ختی كوردی كرده‌وه ئاواش ببێته پێشه‌نگ له ئاوه‌دانی و پێشخستنی كوردستاندا.
براتان
مه‌سرور بارزانی
15ی ئاداری 2014
