پارێزگای ھەڵەبجە ئاھەنگ دەگێرێت

پارێزگای ھەڵەبجە ئاھەنگ دەگێرێت
بەبۆنەی راگەیاندنی ھەڵەبجە وەک پاریزگای چوارەمی ھەرێمی کوردستان , سەرەڕای بارانبارینێکی بەخوڕ لەپارێزگا نوێەکەدا بەڵام سەرجەم چین وتوێژە جیاوازەکانی ئەو پارێزگایە بەبێ گوێدانە باران بارین دەستیان بەئاھەنگ گێران کردوە



ئاراس عابید وەک یەکێک لەبەشداربوانی ئاھەنگی بەپارێزگاکردنی ھەڵەبجە بە ئاژانسی ھەوالی پەیامنیری راگەیاند سەرەڕای ئەوەی کە لەئێستادا بارانبارینێکی زۆر لەپارێزگای ھەڵەبجە دەبارێت بەڵام سەرجەم چین وتوێژەکان بەگەنج و لاو پیرەوە ڕژاونەتە سەرشەقامەکان وئاھەنگی خۆشی دەگێڕن.


ئاراس عابید ھێماشی بەوەکرد بەھۆی بەشداریەکی زۆری چین و توێژە جیاوازەکانی ھەلەبجەوە ئاستەنگ بۆھاتوچۆی ئۆتۆمبێلی ھاووڵاتیان دروستبوە جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە کە ئاھەنگێرانیان بەوبۆنەیەوە لەڕۆژانی داھاتوش بەردەوامی دەبێت
ئاھەنگێرانی چین وتوێژە جیاوازەکانی ھەڵەبجە لەکاتێکدایە کە لەمەراسیمێکی تایبەت و لەبەردەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندندا سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بە شێوەیەکی فەرمی بەپاریزگاکردنی ھەڵەبجەی واژۆکرد بەپێیەش ھەڵەبجە بوە چوارەم پاریزگای ھەرێمی کوردستان .
Top