بارانی ئەمجارە ٣٦سانتیمەتر ئاستی بەنداوی دوکان بەرزکردوەتەوە

بارانی ئەمجارە ٣٦سانتیمەتر ئاستی بەنداوی دوکان بەرزکردوەتەوە
بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان رایگەیاند،لەماوەی سێ رۆژی بارانبارینی ئەمدواییەدا ٣٦ سانتیمەتر ئاستی ئاوی بەنداوەکە بەرزبووتەوە.


محەمەد تاھیر لە لێدوانێکدا بە پەیامنێری راگەیاند، بەھۆی بارانبارینی ئەم چەند رۆژە ئاستی ئاوی دوکان ٣٦ سانتیمەتر بەرزبوەتەوە بەوەش رێژەی ئەو ئاوەی لە بەنداوەکەدایە لە ٢ ملیار مەتر چوارگۆشە بوەتە ٢,٢ ملیار مەتر چوارگۆشە.


گوتیشی، پێشبینی دەکەین ئاست و قەبارەی ئاوەکە بەرزتریش ببێتەوە بە تایبەت کە بارانبارینی زیاتر بەڕێوەیەو کاتی ماوە.

ھێمای بۆ ئەوەشکرد،بەھۆی کاریگەری وشکەساڵی و بەکارھێنانی زۆریەوە ، قەبارەی ئاوی بەنداوەکە لە ٧ ملیار مەتر چوارگۆشەوە کەمیکردوەو ئێستا بوەتە ٢,٢ ملیار مەتر چوارگۆشە.
Top