نێچیرڤان بارزانی بڕیاری بە پارێزگاکردنی هەڵەبجەی واژۆکرد

 نێچیرڤان بارزانی بڕیاری بە پارێزگاکردنی هەڵەبجەی واژۆکرد
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە واژۆدەکات.

لە میانەی کۆبوونەوەیدا لەگەڵ شاندێکی هەڵەبجە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بریاری بە پارێزگاکردنی هەڵەبجەی قبوڵکرد و بڕیاروایە لە پرێسکۆنفڕانسێکدا، راستەوخۆ واژۆی بکات.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 13.3.2014، شاندێكی هەڵەبجە سەردانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانیان کرد، بە مەبەستی تاوتوێكردنی چۆنێتی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە.

شاندەكە لە هەریەك لە گۆران ئەدهەم، قایمقامی هەڵەبجە، خدر كەریم، سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە و نوێنەری لایەنە سیاسییەكان و مامۆستایانی ئایینی پێكهاتبووو.

پێشتر، مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە نووسراوێكی فەرمیدا داوای لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد چاوەڕێی بەغدا نەكات و رێكارە كارگێڕییەكانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەستپێبكات.

لە نووسراوەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا هاتبوو، "لەبەر ئەوەی بە رای کۆمەڵێك یاساناس، بابەتی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی شەهید دەكەوێتە بازنەی سەڵاحیاتی ئیداریی هەرێمی كوردستان و هەروەها نەبوونی ئیستیجابەی پێویست لە لایەن بەغدا بۆ بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە، بڕیارمان دا حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە زووترین كات دەست بە رێوشوێنە ئیدارییەكانی بەپارێزگاكردنی هەڵەبجەی شەهید بكات بۆ ئەوەی داواكاریی خەڵكی قارەمانی ئەم دەڤەرە جێبەجێ بكرێت".












رووداو
Top