چۆمان..له 24 كاتژمێری رابردوودا سێ رووداوی هاتوو چۆروویدا
به‌رێوه‌به‌ری به‌شی پۆلیسی هاتوو چۆی چۆمان عه‌بدولره‌حمان سوڵتان ، به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند: به‌هۆی باران بارین و خلیسك بوونی ڕێگاو تیژ لێخورین، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو سێ رووداوی هاتوو چۆ له سنوری قه‌زای چۆمان تۆمار كراوون، له وانه وه‌رگه‌رانی كامیۆنێكی سووته‌مه‌نی گواستنه‌وه له گوندی ئازادی سنوری شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌ران كه به‌هۆیه‌وه زیانێكی زۆری ماڵی لیكه‌وتۆته‌وه‌و شۆفیره‌كه‌شی به سووكی بریندا بووه.
رووداوی دووه‌م وه‌رگه‌رانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری ته‌كسی كوردستانه له گوندی ده‌ربه‌ندی سنوری شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌ران كه جگه له زیانی ماڵی هیچ كه‌سێك تیایدا بریندار نه‌بووه له كاتێكدا سێ سه‌ر نشین له نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا هه‌بوون و رووداوی سێهه‌میش تامپۆنێك بووه له نێوان دوو ئۆتۆمبێل له ناوه‌راستی چۆمان كه جگه له زیانی زۆری ماڵی ئافره‌تێكیش بریندا بووه.
