شه‌پۆلێكی تری به‌فرو باران بارین باڵه‌كایه‌تی گرته‌وه
سه‌باره‌ت به بارینی باران له ماوه‌ی 48 كاتژمێری رابردوو و كۆی دابارینی ئه‌مساڵ و به‌راورد كردنی رێژه‌ی دابارینه‌كه له گه‌ڵ ساڵی رابردوو به پیی ئاماری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی چۆمان له ماوه‌ی 48 كاتژمێردا 52 ملم باران باریوه‌و كۆی دابارینی بارانی ئه‌مساڵیش له ناوچه‌كه گه‌یشتۆته 416 ملم له كاتێكدا پار ساڵ تا ئه‌و كاته رێژه‌ی باران بارین 925ملم بووه.
هه‌روه‌ها له ماوه‌ی ئه‌و 48 كاتژمێرەی رابردوودا سه‌رجه‌م ناوچه كوێستانیه‌كان و گوند‌و ئاواییه‌كانی باڵه‌كایه‌تی به‌فریان لێ باریوه‌و به‌هۆشیه‌وه به ئاستێكی به‌ر چاو پله‌ی گه‌رمی له ناوچه‌كه نزم بوونه‌ته‌وه و كه هه‌فته‌ی رابردوو ئاستی پله‌كانی گه‌رما به‌رز بوون، زۆرێك له دره‌خته میوه‌كان پشكووتبوون و له ئێستاشدا به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله سه‌رمایه‌وه ئه‌گه‌ری خراپ بوونی به‌ری ئه‌و دره‌ختانه ده‌كرێت.
هه‌رچی سووده‌كه‌شیه‌تی به‌هۆی نه‌بارینی باران له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوو ره‌زو باخ و پاوان و له وه‌رگاكانی ناوچه‌كه پێویستیه‌كی زۆریان به‌و باران بارینه هه‌بوو.
