ھاوپەیمانیی کوردستانی: بەبێ رێکكەوتن بەشداری لە ھیچ کۆبوونەوەیەک ناکەین باس لە بودجە بکات
جێگری سەرۆکی لیستی ھاوپەیمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، موحسین سەعدوون، رایگەیاند: بڕیارە ھەفتەی داھاتوو پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای بودجە بخاتە بەرنامەی کار، بەڵام کورد بەشداری لەو کۆبوونەوەیە ناکات.
جێگری سەرۆکی لیستی ھاوپەیمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق گوتیشی: "تاوەکو ئێستا ھیچ رێکكەوتنێک لەنێوان ھەرێم و بەغدا لەبارە کێشەکانی نێوانیان نەکراوە و ئێمەیش بەبێ رێکكەوتن بەشداری لە ھیچ کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان ناکەین كە باس لە بودجە بکات."
موحسین سەعدوون روونیشی کردەوە، "داواکارییەکانی ئێمە دەستوورین و دەستوور لە بەرژوەندیی ئێمەدایە، چونکە ناکرێت تاوەکو ئێستا ھەرێم توانای بەرھەمھێنانی نەوتی نییە، سزا لە بودجە بۆ ھەرێم دابنرێت، ئەگەر رۆژانە 400ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەی دەرەوە نەکات بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان دەبڕدرێت."
بڵند ئیبراهیم
سەعدون ئاماژەی بەوەشکرد،حکومەتی ناوەند مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی شوبات خەرج دەکات،ئەگەر لە مانگەکانی داھاتوو خەرجی نەکات ھەڵوێستی خۆمان دەبێت.
kdp.info
