نەجمەدین کەریم باسی دوایین دیداری خۆی و تاڵەبانی دەکات
بە گوێرەی هەواڵێک، کە لە ماڵپەڕی فەرمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاوبووەتەوە، نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک و پزیشکی تایبەتی جەلال تاڵەبانی، سەرۆک کۆماری عێراق و سکرتێری گشتی یەکێتی، رایگەیاندووە، تەندروستی تاڵەبانی "زۆر باشە و بەرەو باشتریش دەڕوات".
نەجمەدین کەریم هەروەها رایگەیاندووە، "رۆژانی 7 و 8ـی ئەم مانگە لە ئەڵمانیا لەگەڵ مام جەلال بووم".
جەلال تاڵەبانی (81 ساڵ)، شەوی 17-12-2012، لە بەغدا باری تەندروستی تێكچوو و رەوانەی نەخۆشخانەی مەدینە توب كرا. دوای ئەنجامدانی چەند پشكنینێك بۆی، راگەیەنرا كە دووچاری جەڵتەی مێشك بووە، دوای سێ رۆژ مانەوە، سەرلەبەیانی رۆژی 20-12-2012، بە چاودێری تیمێكی پزیشكیی تایبەت، سەرۆك كۆماری عێراق بەمەبەستی چارەسەر بەرەو ئەڵمانیا بەڕێكرا و تاوەکو ئیستا لە نەخۆشخانەیەکی ئەم وڵاتە، چارەسەری تەندروستی وەردەگرێت.
رووداو
