وه‌زاره‌تى دارایی مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ره‌كانى خۆى ده‌دات
دلێر تاریق وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سبه‌ى پێنج شه‌ممه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى خۆى دابه‌ش ده‌كات.
پێدانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى دارایی له كاتێكدایه پێشتر حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاندبوو كه مووچه‌ى هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌و وه‌زاره‌تى دارایی و ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى له كۆتایی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان ده‌درێت.
به‌پێى زانیاریه‌كان تاوه‌كو ئێستا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بۆ مانگى 2ى ئه‌مساڵ له به‌غداوه ره‌وانه نه‌كراوه، له‌كاتێكدا به‌غدا خستوویه‌تییه سه‌ر ژماره بانكى هه‌رێمى كوردستان.
هاوكات بایز تاڵه‌بانى وه‌زیرى دارایی و ئابوورى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، لە هەوڵی ئەوەدان فڕۆكەیەك بەكرێ بگرن و بچینە بەغدا بۆ هێنانەوەی پارەی موچەی مانگی شوبات كە 548 ملیار دینارە.
باس‌نیوز
