دژە تیرۆری هەرێمی كوردستان لە بەغدایە
سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دەزگای دژە تیرۆری هەرێمی كوردستان بانگهێشتكراون و نوێنەریان ئێستا لە بەغدایە و بەشداریی كۆنگرەكە دەكات".
ئەو كۆنفڕانسە بە بەشداری نوێنەرانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان و كۆمكاری عەرەبی، ئەمڕۆ چوارشەممە12-3-2014 بۆ ماوەی 2 رۆژ لە بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێوەدەچێت.
ئەو كۆنگرەیە بۆ یەكخستنی هەڵوێستەكانە بەرامبەر تیرۆر و بە مەبەستی چۆنێتی بەرەنگاربوونەوەیە لەگەڵ جۆرەكانی تیرۆر.
لەدوای شەڕی عێراق لە ساڵی 2003 و كۆتاییهاتنی دەسەڵاتی حیزبی بەعس، عێراق قەیرانێكی ئەمنی زۆری تێكەوتووە و رۆژانە چەندین كەس بەهۆی تووندوتیژییەوە لەو وڵاتە دەبنە قوربانی
رووداو
