پەرلەمانتارێك: كێشەكانی نێوان سوننەو شیعە كاریگەریی لە سەر كارەكانی پەرلەمان كردووە

پەرلەمانتارێك: كێشەكانی نێوان سوننەو شیعە كاریگەریی لە سەر كارەكانی پەرلەمان كردووە
شوان محەمەد تەها پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسۆنی هاوپەیمانی كوردستانی رایگەیاند: ملمڵانێی نێوان كوتلە سیاسییەكان كاریگەریی نەرێنی لەسەر كارەكانی پەرلەمانی عێراق كردووە.
روونی كردەوە، ماوەیەكە وێرای بوونی ئەو كێشانەی لە پێشتر لە نێوان سەرجەم كوتلەكان هەبووە كە كاریگەریی نەرێنی لەسەر كۆی كارەكانی پەرلەمان دروست كردووە، بەڵام زیاتر بوونی ملمڵانێی نێوان شیعەو سوننە لە ناو پەرلەمان كارەكانی پەرلەمانی دووچاری ئیفلیجبوون كردووە.
وتیشی: ئەستەمە بەم شێوەیەی ئێستا بتوانرێ چارەسەری ئەو هەموو كێشانەی عێراق بكرێ.
Top