ئەمڕۆ بە بۆنەی جەژنەكانی ئادار و نەورۆز لە هەولێر ژمارەیەك چالاكی ئەنجام دەدرێ
تاهیر عەبدوڵا سەرۆكی لیژنەی فیستڤاڵەكە رایگەیاند: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بە چەند چالاكییەك چالاكیەكانی فیستڤاڵی هەولێر بە بۆنەی جەژنەكانی ئادار و نەورۆز دەستی پێكرد كە تا ئێوارەی 20ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێ.
روونیشیكردەوە: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بە چەند چالاكییەك فیستڤاڵەكانی دەستی بە كارەكانی كردووەو بڕیار وایە ئێوارەی ئەمڕۆ لە پاركی شانەدەر بە بەشداری چەند هورنەمەندێكی نێوخۆیی و بیانی ئاهەنگێكی بەر فرەوان ئەنجام بدرێ.
وتیشی: لیژنەی سەرپەرشتیار هەموو ئامادەكارییەكی بۆ تەواوكردنی فیستڤاڵەكە ئەنجام داوە تا بە باشترین شێوە بتوانین باشتر لە ساڵان بەو پێیەی ئەمساڵ هەولێر پایتەختی گەشتیاری وڵاتانی عەرەبیە ئەنجام بدەین.
