باڵوێزی كهنهدا: پهره بهپێدانی ڤیزا بههاووڵاتییانی كوردستان دهدهین
دوێنێ یهكشهممه 9-3 فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ههرێمی كوردستان پێشوازی لە بڕۆنۆ ساکۆمانی باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق و شاندی یاوەری کرد. لە دیدارێكدا گفتوگۆیان دەربارەى هەماهەنگی و پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و کەنەدا کرد.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان سوپاسی هەوڵەکانی باڵیۆز ساکۆمانی کرد و دەستخۆشی لێ کرد و دووپاتی کردەوە هەرێم بە بایەخ و گرنگییەوە دەڕوانێتە پەیوەندییەکانی لەگەڵ کەنەدا.
هەروەها باس لە پێدانی زەمالەی خوێندن بە قوتابیانی هەرێمی کوردستان لەلایەن کەنەداوه کراۆو بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە گوتى هەبوونی پەیوەندی لەم بوارەدا سودێکی زۆری بۆ هەرێم و پەیوەندییەکانى نێوان هەردوولا دەبێت.
هاوکات باڵیۆزى کەنەدا روونى کردەوە وڵاتەکەى هەوڵ دەدات بۆ وەرگرتنى چەند قوتابییەکى هەرێم بۆ خوێندن لە ئاستە جیاجیاکانى زانکۆیی لە کەنەدا.
بهپێی ههواڵێكی ماڵپهڕی فهرمی حكومهتی ههرێمی كوردستان، لەو دیدارەدا گفتوگۆ لەبارەى گرینگى بوونى هێڵێکی راستەوخۆی فڕۆکەوانی لە نێوان هەولێر و کەنەدا کراوه.
لەم رووەوە باڵیۆزی کەنەدا پشتیوانى خۆى بۆ ئەم بیرۆکەیە دەربڕیوه و گوتوویهتی کە وڵاتەکەی هەنگاوی باشی لە پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ناوە.
جێگەى باسە ئەم سەردانەى شاندى باڵیۆزخانەى کەنەدا لە بەغدا بۆ هەرێم دوای کردنەوەی نووسینگەی بازرگانی کەنەدا لە هەرێمی کوردستان دێت کە مانگى رابردوو لە هەولێر کرایەوە.
