پەیامی مەسرور بارزانی به‌بۆنه‌ی 44-ه‌مین ساڵڤه‌گه‌ڕی رێككه‌وتننامه‌ی مێژوویی 11ی ئاداری 1970 و 23 ساڵه‌ی ئازادكردنی هه‌ولێر

پەیامی مەسرور بارزانی به‌بۆنه‌ی  44-ه‌مین ساڵڤه‌گه‌ڕی رێككه‌وتننامه‌ی مێژوویی 11ی ئاداری 1970 و 23 ساڵه‌ی ئازادكردنی هه‌ولێر
ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی كوردستان، مەسروور بارزانی، رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئادار، كه‌ له‌ نێوان شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول به‌ رابه‌رایه‌تی مسته‌فا بارزانی باوكی روحی نه‌ته‌وه‌ی كورد و حكوومه‌تی ئه‌وسای عێراق مۆركرا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی بوو، هاوكات به‌ دروشمی ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان و دیموكراتی بۆ عێراق دۆزی گه‌لی كوردستانیشی به‌ یاسایی كرد و حكوومه‌تی به‌غدای ناچاركرد به‌ فه‌رمی دان به‌مافه‌كانی گه‌لی كوردستان دابنێ.


ئه‌مڕۆ مەسرور بارزانی ئه‌م په‌یامه‌ی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردوه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ناوی خوای مه‌زن و دڵۆڤان
به‌بۆنه‌ی 44-ه‌مین ساڵڤه‌گه‌ڕی رێككه‌وتننامه‌ی مێژوویی 11ی ئاداری 1970 و 23 ساڵه‌ی ئازادكردنی هه‌ولێر له‌ 11ی ئاداری 1991دا، خۆم به‌ به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له‌ جه‌ماوه‌ری كوردستان و هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان بكه‌م.
رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئادار، كه‌ له‌ نێوان شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول به‌ رابه‌رایه‌تی مسته‌فا بارزانی باوكی روحی نه‌ته‌وه‌ی كورد و حكوومه‌تی ئه‌وسای عێراق مۆركرا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی بوو، هاوكات به‌ دروشمی ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان و دیموكراتی بۆ عێراق دۆزی گه‌لی كوردستانیشی به‌ یاسایی كرد و حكوومه‌تی به‌غدای ناچاركرد به‌ فه‌رمی دان به‌مافه‌كانی گه‌لی كوردستان دابنێ.
ئه‌مڕۆ دوای 44 ساڵ و دوای ئه‌و گۆڕانكارییه‌ سیاسیانه‌ی له‌ جیهان و ناوچه‌كه‌‌ و عێراقدا روویانداوه‌ پێویسته‌ به‌ یه‌كگوتار و‌ یه‌كڕیزی رووبه‌ڕووی ئه‌و پێشهاتانه‌‌ ببینه‌وه‌ و له‌سه‌ر ئامانجی شۆڕشه‌كان و راپه‌ڕین و به‌ دامه‌زراوه‌كردنی ده‌زگاكان و دابینكردنی ژیانێكی شایه‌سته‌تر بۆ ته‌واوی گه‌لی كوردستان سووربین له‌ به‌دیهێنانی هه‌موو مافێكی گه‌له‌كه‌مان.
جارێكی دیكه‌ پیرۆزه‌ ساڵڤه‌گه‌ڕی رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئادار و رزگاركردنی پایته‌ختی كوردستان.

مه‌سرور بارزانی
10ی ئاداری2014
Top