هه‌فته‌ى داهاتوو خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاساى بودجه‌ى عێراق ده‌كرێت
ئوسامە نوجێفی سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ئاشكراى كرد یه‌كشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو پڕۆژه یاساى بودجه‌ى 2014ى عێراق ده‌خرێته به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مانه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ ده‌كرێت.
به‌ڵام حاكم شێخ له‌تیف په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى گۆڕان له به‌غدا، ئاماژه‌ى به‌وه دا ئه‌گه‌ر تاوه‌كو ئه‌وكاته عێراق و هه‌رێمى كوردستان رێككه‌وتن نه‌كه‌ن له‌سه‌ر بابه‌تى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كوردستان و ئه‌و خاڵانه‌ى كه هه‌رێمى كورستان تێبینى له‌سه‌ره له ناو پڕۆژه یاساكه ئه‌وه ئه‌وان وه‌كو په‌رله‌مانتارانى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى پێشوویان ده‌مێنن، كه بایكۆتكردنى دانیشتنه‌كانه سه‌باره‌ت به بودجه‌ى 2014ى عێراقى فیدڕاڵ.
به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌وه تا دێت هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا له میدیاكانه‌وه لێدوانى دژ به‌یه‌كترى ده‌ده‌ن و لێژنه‌ى دانوستانكارى هه‌رێمى كوردستانیش له‌گه‌ڵ به‌غدا بابه‌تى دانیشتنه‌كانى به‌ستبووه‌وه به نادرنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان، به‌و پێه‌شى كه ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى دارایی فه‌رمانى ناردنى مووچه‌ى مانگى شوباتى فه‌رمانبه‌رانى كوردستانى داوه، پێده‌چێت دانیشتنه‌كانى نێوان عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه.
باس‌نیوز
