حكومه‌تی هه‌رێم سبه‌ینێی كرد به پشوو بۆ فه‌رمانبه‌ران
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سبه‌ینێ كرده پشووی فه‌رمی بۆ فه‌رمانبه‌ران كه ده‌كاته رۆژی مۆكردنی به‌یاننامه‌ی یانزه‌ی ئازار‌و ئازادكردنی شاری هه‌ولێر. هاوكاتیش ده‌سپێكی پشووی وه‌رزی خوێندكارانه.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌رێوبه‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئاینی ڕایگه‌یاند كه به فه‌رمی نوسراوێكیان له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێگه‌یشتووه كه سبه‌ینێ به بۆنه‌ی ئیمزاكردنی به‌یاننامه‌ی یانزه‌ی ئازار پشووی فه‌رمانبه‌رانه له‌سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
یانزه‌ی ئازاری ساڵی 1970 حكومه‌تی عیراقی‌و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد، به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌لا مسته‌فا بارزانی، به‌یاننامه‌یه‌كیان به‌ناوی به‌یاننامه‌ی‌ی یانزه‌ی ئازار ئمیزاكرد، به‌پێی به‌یاننامه‌كه حكومه‌تی عیراقی دانی‌نا به‌مافی ئۆتۆنۆمی بۆ كورد‌و گره‌نتی ئه‌وه‌شی به‌كورددا كه به‌شدار بێت له‌حكومه‌تی ناوه‌ندی‌و زمانی كوردیش له‌پرۆگرامی خوێندن‌و په‌روه‌رده‌دا دابنرێت.
هاوكات له‌به‌یاننامه‌كه‌دا كێشه‌ی كه‌ركوك به‌چاره‌سه‌رنه‌كراوی مایه‌وه‌و بریاردرا بۆ دیاریكردنی چاره‌نوسی كه‌ركوك، ساڵی 1977 سه‌رژمێرییه‌ك بۆ دیاریكردنی پێكهاته‌كانی شاره‌كه ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام پێش ئه‌و واده‌یه‌و له‌ساڵی 1974 حكومه‌تی عیراقی به‌یاننامه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا حكومی زاتی به‌بێ كه‌ركوك‌و خانه‌قین‌و سنجار، به‌كورددا.
سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردیش ئه‌و بریاره‌ی به‌پێچه‌وانه‌ی به‌یاننامه‌كه ناوبرد، به‌هۆیه‌شه‌وه به‌ته‌واوه‌تی به‌یاننامه‌كه هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌بینێ پشووی وه‌رزی خوێندكاران ده‌ستپێده‌كات، نەجمەددین عەلی بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی كه بەهەمان شێوەی ساڵی رابردوو لە 11/3/2014 رۆژی سێشەممەوە دەستپێدەكات و تا 23/3/2014پشووەكان بەردەوام دەبێت و وتیشی رۆژی دوو شەممە رێكەوتی 24/3/2014 دەوامی خوێندنگەكان دەستپێدەكاتەوە .
بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئەوەشی خستەروو كە ئەگەر هەر رۆژێكی دیكەش لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بەدەر لەو رۆژانە كرایە پشوو ئەوا پەروەردەی سلێمانی پابەند دەبێت و جێبەجێی دەكات .
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌پشووی نه‌ورۆزیش بۆ فه‌رمانبه‌ران له رۆژی 20 تاوه‌كو 23ی ئازار پشووی فه‌رمییه.
خه‌ندان
