دادوه‌رى لیكۆڵینه‌وه بۆ كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی ده‌ستنیشان ده‌كرێت
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر داوای ده‌سته‌ی گشتیی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ستكردن به‌لێكۆڵینه‌وه له كهیستهكانی گه‌نده‌ڵی 3 دادوه‌ر ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان سێ دادوه‌ر بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌سته له هه‌رسێ پارێزگای (هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك) ده‌ستنیشان ده‌كات. هاوكات ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆكیش دیاری ده‌كات.
ئه‌و دادوه‌رانه لێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌یسانه ده‌كه‌ن كه ده‌سته‌كه له فه‌رمانگه حكومییه‌كان ده‌ستنیشانی ده‌كات.
ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و دادوه‌رانه له كاتێكدایه كه به‌مه‌رسومی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان 3 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتییانه‌ی ده‌سته‌كه له 24/12/2013 له ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێم ده‌ستبه‌كار بوون.
رۆژی 17/5/2013 سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له په‌رله‌مانی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد و ده‌سته‌كه ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
