سبەی پارەی كارمەندانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دێتە دابەش كردن

سبەی پارەی كارمەندانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دێتە دابەش كردن
مازن عەدولقادر بەڕێوەبەری گشتی دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: دوای زیاتر لە پێنج مانگ لە تەواوبوونی هەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمانی كوردستان، بڕیار وایە لە بنكەكان كارمەندانی سەر سندوقی هەڵبژاردنەكان بێتە دابەش كردن.
روونیشیكردەوە، بۆ هەر كارمەندێكی سەر سندوق بڕی 200 دۆلار و بەڕێوەبەری بنكەش 300 دۆلاری ئەمریكی پێ دەدرێ.
وتیشی، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان زیاتر لە 40 هەزار كارمەندی دیكە هاتۆنەتە دامەزراندن.
Top