ئامێدی.. دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاری بەسەر 100 منداڵی بێباوك و 300 خێزاندا دابەش دەكات

ئامێدی.. دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاری بەسەر 100 منداڵی بێباوك و 300 خێزاندا دابەش دەكات
لەدرێژەی چالاكی و دابەشكردنی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەسەر منداڵانی بێباوك و پەناخوازی رۆژئاوای كوردستاندا، لە هەڵمەتێكدا دەستكرا بە دابەشكردنی مووچەی شەش مانگ بەسەر 100 منداڵی بێباوك لە دەڤەری ئامێدی، هاوكات لە كامپی دۆمێزیش كەلوپەلی ناوماڵ بەسەر 300 خێزانی پەناخوازی رۆژئاوای كوردستاندا دابەشكرد.
رۆژی 9/3/2014 لە درێژەی دابەشكردنی هاوكاری مانگانە بەسەر منداڵانی ئازیزی بێباوكدا، لەسنووری دەڤەری ئامێدی لە قۆناغی دووەمی ئیمارات دەستكرا دابەشكردنی مووچەی شەش مانگ بەسەر 100 منداڵی بێباوك. لەلایەكی دیكە و هەر هەمان رۆژ لە كامپی دۆمێز لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بەهاوكاری لەگەڵ مانگی سووری ئیماراتی، دەستكرا بەدابەشكردنی كەلوپەلی ناوماڵ بەسەر 300 خێزاندا، كە هەر خێزانێك ( 2 دۆشەك و 2 بالیف و 2 بەتانی و 2 تەباخی) پێدرا. جگە لە دابەشكردنی 100 لانك بەسەر منداڵانی تازە لەدایكبووی ئەو كەمپەدا.
هاوكات لە كامپی ئاكرێ لەرۆژی جیهانی ئافرەتاندا، ‌چەندین كارو چالاكی جۆراوجۆر پێشكەشی پەناخوازان كرا، جگە لە ئاهەنگ و كۆڕ و شانۆ، هاوكات‌ بیسكویت بەسەر قوتابیانی قوتابخانەی (كوردین)دا دابەشكرا كە بەهاوكاری لەگەڵ رێكخراوی خۆراكی جیهانی ئەنجام درابوو. لەكەمپی عەربەتیش ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەستا به ‌دابەشكردنی جلوبەرگ و دیاری بەسەر منداڵانی كەمپەكەدا.
Top