خۆپێشاندانەكەی كەركووك دەستیپێكرد
ئامانجی خۆپێشاندانەكەی ئەمڕۆ بۆ سوودمەندبوونی خەڵكی شارەكەیە لە داهاتی نەوت و جێبەجێكردنی خاڵەكانی نێو مادەی 140ی تایبەت بە ناوچە دابڕێنراوەكان. ئەمە جگە لە رەتكردنەوەی سیاسەتی حكومەتی عێراق بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان، بەتایبەت بڕینی مووچەی فەرمانبەران.
بڕیارە خۆپێشاندەران یاداشتنامەیەك بدەنە هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق و هەرێمی كوردستان و لایەنە سیاسییە عێراقی و كوردستانییەكان.
پەیامنێری رووداو لەنێو خۆپێشاندەرانەوە ئاماژەی بەوەكرد، كە زۆبەی لایەنە سیاسییەكان بەشداری خۆپێشاندەكەن، بۆیە جۆرێك لە ململانێی حیزبی پێوە دیارە و گوتی بەو هۆیەوە بزووتنەوەی گۆڕان لە خۆپێشاندانەكە كشاوەتەوە.
رووداو
