پەرلەمانی عێراق نووسینگەیەك لە سۆران دەكاتەوە
نەسرین ئەنوەر پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسۆنی هاوپەیمانی كوردستانی رایگەیاند: لە چوار چیوەی كردنەوەی نووسینگەكانی لە شارو شارۆچكەكانی عێراق، پەرلەمانی عێراق رەزامەندی نیشاندا بەوەی نووسینگەیەكی لە قەزای سۆران سەر بە پارێزگای هەولێر بكاتەوە.
روونیشیكردەوە، نووسینگەكە لە رۆژی دووشەممەی داهاتوو دەكرێتەوەو دەبێتە هەنگاوێكی باش بەوەی هەر كاتێك دانیشتوان و ئیدارەی ئەو قەزایەی داواكارییەكی پەیوەنداریان بە حكوومەتی عێراقی هەبوو لە رێگەی ئەو نووسینگەیەوە بگەیەنرێ حكوومەتی عێراق.
وتیشی: ئەگەرچی دانیشتنی ناوچەكە هیچ پرسێكی وایان نییە راستەوخۆ پەیوەندییان بە پەرلەمانی عێراق هەبێ، بەڵام لە كاتی زیان گەیشتیان پێیان بە تایبەتی بە هۆی رووداوە سروشتیەكان وا پێویست دەكات هاوكاری بكرێن، دەكرێ ئەو نووسینگەیە ببێتە هۆیەك بەوەی زوو داواكارییەكانیان بگاتە لایەنی پەیوەندار لە حكوومەتی عێراقی.
