لە8ی مارسدا كچێكی 6 ساڵان دەكوژرێت
نەقیب سەركەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیای رووداوی راگەیاند، "لەئەنجامی كێشەی كۆمەڵایەتی نێوان دوو خێزان لە گوندەكەدا، كەپەنایان بردووەتە بەر بەكارهێنانی چەك، منداڵێكی کچی تەمەن 6 ساڵان گیانی لەدەست دا".
گوتەبێژەكەی پۆلیس گوتیشی، "هێزەكانی پۆلیس گەیشتوونەتە گوندەكە و لەهەوڵدان بۆ ئاشكراكردنی ناسنامەی تەقەكەران، تاوەكو دواتر هەوڵی دەستگیركردنیان بدەن".
رووداو
