یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆدان
عه‌بدولستار مه‌جید رایگه‌یاند پارته‌كه‌یان پڕۆژه‌یه‌كى هه‌یه بۆ راگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى كوردستان و تیایدا باس له هه‌نگاوه‌كان و كێشه‌و گرفته‌كان و ئه‌و له‌مپه‌رانه كراوه كه دێنه پێش راگه‌یاندنى ئه‌و ده‌وڵه‌ته، گوتیشى ’ئه‌و پڕۆژه‌یه له سه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵى ئیسلامى لێژنه‌یه‌كى بۆ پێكهاتووه و ئێستا له قۆناغى ئاماده‌كارین و له ته‌واوبوون نزیكبووه‌ته‌وه، دواى ئه‌وه‌ى ته‌واویش بوو بۆ راى گشتى ئاشكراى ده‌كه‌ین’.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى كۆمه‌ڵى ئیسلامى هێماى بۆ ئه‌وه‌ش كرد ئه‌و ده‌وڵه‌ته پێش ئه‌وه‌ى رابگه‌یه‌نرێ پێویستى به میكانزم و گفتووگۆ هه‌یه، گوتى ’ئه‌و بابه‌ته نیشتمانییه‌و ده‌بێت هه‌موولایه‌كمان كارى جدى بۆ بكه‌ین و هه‌نگاوى ناوخۆیی و ده‌ره‌كى بۆ بهاوێژین’.
راشیگه‌یاند، ئه‌و ئاماژه‌یه‌ى كه مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له وتاره‌كه‌یدا هه‌بوو، ئه‌وه دیاره كه پرس به هه‌موو لایه‌ك و ته‌نانه‌ت چین و توێژه‌كانى خه‌ڵكى كوردستانیش ده‌كات.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز سه‌رۆكى پێشترى فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان، له خولى سێیه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان له بانگه‌شه‌یه‌كیدا كه له په‌یجى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه به‌ناوى (زەمینەسازی بۆ یادكردنەوەی یادی سەد ساڵەی سایكسبیكۆ) نوسیویه‌تى ’با لە یادی راپەرینی ئەمساڵدا هەموو لامان جیاوازیەكانمان بخەینەلاوەو هەوڵەكان یەكبخەین بۆ دەستكردن بە هەڵمەتێكی نیشتمانی، بۆ زەمینەسازی راگەیاندنی مافی (دەوڵەتی كوردی)، لە یادی سەدساڵەی (سایكس بیكۆ)ی ستەمكاردا، كە كوردساتانی دابەش كرد.
ده‌ڵێت ’تەنها 26 مانگی ماوە بۆ یادی سەدساڵەی ئەو پەیماننامە نارەوایە، كە دەكاتە مانگی مایسی (2016)، بەهیوای دانانی پلان و بەرنامەیەكی هاوبەشی یەكگرتوو له هه‌موو به‌شه‌كانى كوردستان’.
باس‌نیوز
