ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌شتى مارس پیرۆز ده‌كات
جارێكی دیكه هه‌مووان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت له بایه‌خدان به پرسه‌كانی ژنان و كاركردن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌رجه‌م مافه‌كانیان، بۆیه وێڕاى پیرۆزبایی له هه‌موو ئافره‌تانی كوردستان، ده‌سخۆشیش له هه‌موو چالاكانى بوارى مافه‌كانی ژنان ده‌كه‌ین و هیوادارین ئه‌م یاده بكرێته وێستگه‌یه‌ك بۆ پێشخستنی كۆمه‌ڵگاكه‌مان و دووركه‌وتنه‌وه له هه‌موو شێوازه‌كانی سته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی و چاكتركردنی دۆخی ئافره‌تان و به‌رگری له داخوازیه‌كانیان.
به‌رز و پیرۆز یادی 8 مارس.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
8ى مارسى 2014
