دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەیادی 8ی مارسدا چالاكی جۆراوجۆر لە كامپەكان ئەنجام دەدات
رۆژی 8/3/2014 لە بەردەوامی چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەكامپەكاندا، بەمەبەستی بەسەربردنی كاتێكی خۆش و دووركەوتنەوە لە نەهامەتی و ژیانی ئاوارەیی، بەهاوكاری رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی كوردی ئەمەریكی، لەكامپی كەورگۆسك هەڵدەستێت بە پێشكەشكردنی چەندین چالاكی، لەوانە: میوزیك، ئاهەنگ، شانۆ، شیرینەمەنی و بەرنامەی پێشبڕكێی زانیارییەكان. هاوكات لەو ئاهەنگەدا چەندین وتار لەبارەی رۆژی جیهانی ئافرەتانەوە پێشكەش دەكرێت.
لەلایەكی دیكە هەر هەمان رۆژ و بەبۆنەی 8ی مارسەوە لە كامپەكانی باسرمەو قوشتەپە، چەندین چالاكی جۆراوجۆر بەبۆنەی هەشتی مارسەوە بەهاوكاری رێكخراوی iom بەڕێوە دەچێت.
