نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له باڵیۆزی كۆریای باشوور له عێراق ده‌كات
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی وێڕای به‌خێرهێنان، سوپاس و پێزانینی گه‌ل و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ گه‌ل و حكوومه‌تی كۆریای باشوور ده‌ربڕی كه هه‌ر له دوای ساڵی 2003ه‌وه له ڕێگه‌ی تیپی زه‌یتوون و ئاژانسی كۆیكاوه توانیان بناغه‌یه‌كی پته‌و بۆ په‌یوه‌ندیی نێوانیان دابنێن و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژیش ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ره‌و پێش چووه. هه‌ره‌وها ستایشی كاره‌كانی باڵیۆزی كۆریای كرد كه له ماوه‌ی كاركردنیدا له عیراق ڕۆڵی به‌رچاوی له پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆریای باشووردا هه‌بووه و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركی داهاتوویدا بۆ خواست.
سه‌رۆك وه‌زیران خواستی حكوومه‌تی هه‌رێمی نیشان دا بۆ فراوانكردنی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆریا و له‌م ڕووه‌وه گوتی: خوازیارین سوود له ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتووی كۆریا وه‌ربگرین، به‌تایبه‌تیش له بواره‌كانی زانستی و په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان و خوێندن و پیشه‌سازی و كشتوكاڵدا.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی هه‌رێمی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عیراق خسته ڕوو و ڕایگه‌یاند: ده‌مانه‌وێ كێشه‌كان به دیالۆگ و به گوێره‌ی مادده ده‌ستوورییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن. هه‌روه‌ها هیوای خواست هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام بدرێن و ببنه بنه‌مایه‌كی تازه بۆ حكوومه‌تێك كه گوزارشت له هه‌موو پێكهاته‌كانی عیراقی فیدراڵ بكات و رێز له فیدرالیزم و مافه ده‌ستوورییه‌كان بگرێت.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌رانی كۆریا ده‌كات و پشتگیریی هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كات كه ببێته مایه‌ی پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنی هه‌رێمی كوردستان.
