کەسوکاری شەھیدانی ھەلەبجە سوپاسی سەرۆکی ھەریم دەکەن

کەسوکاری شەھیدانی ھەلەبجە سوپاسی سەرۆکی ھەریم دەکەن
کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی ھەلەبجە سوپاسی سەرۆکی ھەرێم دەکەن سەبارەت بەوەڵامدانەوەی خیرای نیگەرانییەکانی ھاوڵاتیانی ھەڵەبجە لەبارە پرسی بەپاریزگاکردنی ھەلەبجەوە.

لەبەیاننامەیەکدا کە وینەیەکی بۆ ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێر نێردراوە ئەوە خراوەتەڕوو کە بەناوی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی ھەڵەبجەو سەرجەم کەسوکاری شەھیدان و بریندارانی کیمیایی ھەڵەبجەوە بەگەرمی دەستخۆشی لە سەرۆکی ھەرێم دەکەین سەبارەت بە پەیامەکەی لە رۆژی سێی ئازار ئاراستەی دانیشتوانی ھەڵەبجەی کرد بەوپەیامەیان ئێمە و سەرجەم ھەڵەبجەییەکانی ئاشت کردەوە دڵخۆشی کردین و پەنجەی خستە سەربرنەکانمان.

لەبەشیکی دیکەی بەیاننامەکە دا ئاماژە بەوەکراوە کە ئومێدەوارن بڕیارەکەی جەنابی سەرۆک جیبەجێبکرێت و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکان بکرێنە گشتی چونکە بەغدا راستی نەکرد لەگەڵ خەڵکی ستەملێکراوی ھەڵەبجەدا ھەر بەتێڕوانینی پێشو سەیری کورد دەکرێت, بۆیە سەرکۆنەی ھەلوێستی بەغدا دەکەین سەبارەت بەپرسی بەپاریزگاکردنی ھەڵەبجە و دووبارە دەستخۆشی لەسەرۆکی ھەرێم دەکەین.

لەکۆتایی بەیاننامەکەی کۆمەلەی قوربانیانی کیمیابارانی ھەلەبجە سوپاسی ئەوپەرلەمانتارانەش کراوە کە لەساڵی ١٩٩٩مێژویەکیان بۆخۆیان تۆمارکرد و دەنگیان بەپرۆژەیاسای بەپاریزگاکردنی ھەڵەبجەدا لەپەرلەمانی کوردستان.
Top