ئەمڕۆ لە گۆڕستانی ئەنفاڵی بارزانییەکان ڕووفاتی 93 ئەنفاڵکراوی دیکەی بارزانییەکان بە خاک دەسپێردرێن
بەڕێوەبەری شەهید و ئەنفاڵکراوانی بارزان ڕێبوار ڕەمەزان گوتی، دوای ئەوەی لە ساڵی 2005 ڕووفاتی 503 کەس لە ئەنفاڵی بارزانییەکان لە بیابانەکانی عێراق گواسترانەوە بۆ بارزان لە شوێنێکی تایبەت کە ئێستا پێی دەڵێن، گۆڕستانی ئەنفاڵی بارزانییەکان بە خاک سپێردران، ئەمڕۆیش لە هەمان شوێن بە کەرنەڤالێک ئەو 93 ڕووفاتە بەرەو خاکی بارزان بەڕی دەکرێن و لەو گۆڕستانە بە خاک دەسپێردرێن
