هه‌ڵۆ جه‌باری ،، له هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ران و پشكنینی پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی شاری كه‌ركووك به‌سه‌رپه‌رشتی عه‌مید سه‌رحه‌د قادر و به هه‌ماهه‌نگی پۆلیسی ئاماده‌ی شاری كه‌ركووك له گوندی چارداغلوی و گه‌ره‌كی پیشه‌سازی له باشووری كه‌ركوك 15 داواكراویان ده‌ستگیركرد و له لێكوڵینه‌وه سه‌رتایه‌كان ده‌ركه‌وته‌وه كه خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركووكن و بۆ كاری تیرۆرستی به‌بێ مۆڵه‌تی یاسایی هاتوونته ناو شاری كه‌ركوك.
شایه‌نی باسه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ش له دوای ئه‌وه هات پێش چه‌ند رۆژێك له‌موبه‌ر هاووڵاتیه‌ك له ناوچه‌ی پیشه‌سازی كه‌ركوك له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نا دیاروه ره‌فێندار.