داوا دەكرێ كار بۆ باشتركردنی بارودۆخی ئەمنی موسڵ بكرێ

داوا دەكرێ كار بۆ باشتركردنی بارودۆخی ئەمنی موسڵ بكرێ
سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ ئاشكرای كرد، ئەنجوومەنی پارێزگا بە شێوەیەكی رەسمی لە رێگەی داواكارییەكەوە داوا لە حكوومەتی عێراق كراوە هاوكاری هێزە ئەمنیەكانی موسڵ بكرێ تا بەو هۆیەوە بتوانرێ بارودۆخی ئەمنی لە موسڵ بەرەو باشتر بچێ.
راشیگەیاند: حكومەتی عێراقی بە هیچ شێوەیەك هاوكاری و پاڵپشتی ئیدارەو هێزەكانی ئەمنی موسڵ ناكات بۆ ئەوەی بارودۆخی ئەمنی لەو شارەدا باش ببێت.
سەرچاوەكە وتیشی، ئەگەر بەغدا وەڵامێكی ئەرێنی ئیدارەی شارەكە نەداتەوە، ئەوە ئیدارەی موسڵ یەكلایەنانە و بێ گوێدانە بەغدا هەنگاو بۆ باشتركردنی بارودۆخی ئەمنی موسڵ دەكات.
Top