خه‌لیل نامی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی چاكسواری بیجاری سه‌ر به پارێزگای سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رایگه‌یاند فیستیڤاڵی ئه‌سپی كوردی به‌به‌شداری لیژنه‌ی ئه‌سپناسانی ناسراوی وه‌ك 'عه‌ره‌بی' و 'موشیری' و 'ئیبراهیم پور' له شاری بیجار به‌ڕێوه‌ده‌چێ و به‌نمایشی ئه‌سپی كورد جارێكی تر ئه‌سپی ره‌سه‌نی كورد دێته ناو گۆڕه‌پانه‌كان و هه‌وڵی زیاتر بۆ پاراستن و په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌سپی كوردی ده‌درێ.
گوتیشی 'له‌م فێستیڤاڵه جارێكی تر هه‌وڵ بۆ ناساندن و پاراستنی ئه‌سپی ره‌سه‌نی كوردی ده‌ده‌ین. چه‌ندین كێڵگه‌ی په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌سپی كورد له كرماشان و سنه هه‌یه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ره‌گه‌ز و ره‌سانه‌یه‌تی ئه‌سپی كوردی بپارێزن'.