سێ شه‌پۆلی باران و به‌فربارینی زۆر روو له هه‌رێم ده‌كات
دارا حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی سلێمانی، رایگه‌یاند: "به‌پێی پێشبینییه‌كان، له مانگه‌دا سێ جار شه‌پۆلی به‌فربارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه بارانێكی زۆری به‌هاره له‌م مانگه‌دا ده‌بارێت كه هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌وره تریشه، وتیشی: "مه‌ترسی دروستبوونی لافاویش ده‌كرێت".
دارا حه‌سه‌ن، وتیشی: "له رۆژانی 10 و 11 و 12 و 13 به به‌رده‌وامی باران و به‌فر ده‌بارێت".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه دوای ئه‌و شه‌پۆله دیسان بۆ جارێكی دیكه له رۆژانی 24 و 25 و 26ی ئه‌م مانگه باران و به‌فر ده‌باریت، دواتریش شه‌پۆلێكی دیكه‌ی به‌فر بارین روو له كوردستان ده‌كات، كه به‌فرێكی زۆر ده‌بارێت و ده‌كه‌وێـه كۆتایی مانگ، به‌ڵام به‌فربارینه‌كان زیاتر ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌گرێـته‌وه.
له‌باره‌ی مه‌ترسی دروستبوونی لافاوه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی سلێمانی، وتی:" له یه‌كه‌م شه‌پۆلی بارانباریندا كه له رۆژانی 10 تا 13ی مانگ ده‌بێت، مه‌ترسی دروستبوونی لافاو ده‌كرێت".
خه‌ندان
