هاندەری گرنگ بۆ بەشداری زیاتری ئافرەت لە سیاسەتدا دروستكردنی ژینگەی ئارامە بۆ ئەوەی هەست بە دڵنیایی بكات
شایانی باسە پرۆفیسۆر ڤالنتینە گوتی: ئەگەر ژمارەیەكی بەرچاوی ئافرەتان لە هەر دامەزراوەیەكدا هەبن، ئیدی پەرلەمان بێت یاخود بزنس یان ڕێكخراوە ناحكومیەكان یان پارتە سیاسییەكان بێت، ئەوا جیاوازی دروست دەكەن لە ڕووی ئەو یاسایانەی دەردەكرێن و ئەو سیاسەتانەی دادەڕێژرێن، یاخود ئەو كەشەی لەو دامەزراوەیەدا دێتەئاراوە. كەواتە تەحەددیەكە بریتییە لە دروستكردنی هەل و مەرجێك كە لەبار و گونجاو بێت بۆ بەشداری ئافرەتان، لەبەر ئەوە پێویستمان بە دروستكردنی هەندێ پاڵنەر هەیە تاوەكو ئافرەتان بەشداری بكەن لە پەرلەمان و بزنس و ڕێكخراوە ناحكومیەكان و پارتە سیاسییەكاندا.
لە بارەی پرسیارێكی گۆڤاری گوڵان كە ئایا دەوترێت كە زۆربەی ئافرەتە لێهاتووەكان لە دامەزراوە نا حكومیەكاندا دەردەكەون ڤالنتینە گوتی: پێموایە لێرەدا دوو شت هەیە، كوالێتی و كەشی دامەزراوەكان و سەلامەت و ئاسایشی ئەو دامەزراوانە. زانكۆكان كەشێكی سەلامەتیان هەیە، مرونەتێكیان هەیە، چونكە ئافرەتان دەتوانن بێن وانەی خۆیان بڵێنەوە و بڕۆن و بچنەوە نێو خێزانەكانیان و... هتد و هەندێ جار ئەو مامۆستایانە دەتوانن لە ماڵەوە كاربكەن و هەندێ لە زانكۆكان سەنتەری چاودێری منداڵیان هەیە. هەمان شت بەسەر ڕێكخراوە ناحكومیەكاندا جێبەجێ دەبێت. هەروەها ئێمە دەزانین كە لە زۆرێك لە وڵاتاندا كاركردن لە بواری سیاسیدا كارێكی مەترسیدارە، كە ڕووبەڕووی ئیغتیالكردن دەبنەوە و...هتد.
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(967)دا.
