ئەفسەرێكی كورد لە موسڵ بریندار بوو

ئەفسەرێكی كورد لە موسڵ بریندار بوو
سەرچاوەیەك لە لیوای 5ی سوپای عێراق رایگەیاند: شەوی رابردوو لە گەڕەكی بەكر بۆمبێك بە ئۆتۆمبێلێكی ئەفسەرێكی كورد تەقیوەتەوە، لە ئاكامدا ناوبراو بە سەختی بریندار بووە.
سەرچاوەكە روونیشكردەوە، ئەفسەرەكە بە مەبەستی چارەسەركردن رەوانەی نەخۆشخانە كراوەو لە ئێستەدا لە ژێر چارەیسەری پزیشكی دایە.
وتیشی: تا ئێستا هیچ كەس و گرووپێك بە تۆمەتی تێوەگڵان لەو رووداوە دەستگیر نەكراوە.
Top