هاوپەیمانی كوردستانی: دەبێ مالیكی بودجەو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان رەوانە بكات

هاوپەیمانی كوردستانی: دەبێ مالیكی بودجەو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان رەوانە بكات
موحسین سەعدون جێگری سەرۆكی فراكسۆنی هاوپەیمانی كوردستانی رایگەیاند: تا ئێستا نەتوانراوە بە شێوەیەكی یەكجارەكی چارەسەری كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بكرێ، حكوومەتی عێراقیش هۆكاری سەرەكییە بەوەی كێشەكان وەك خۆیان بمینێتەوەو نێتە چارەسەركردن.
سەعدون هێمای بۆ ئەوەش كرد، لە ئێستادا ئەمریكا و چەند وڵاتێكی دیكە فشار دەخەنە سەر حكوومەتی عێراقی تا كێشەكانی لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكات.
وتیشی، بە پێی یاسا و دەستووری وڵات حكوومەتی عێراقی بەرپرسە لە دابینكردنی بوودجەو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، بۆیە دەبێ بوودجەو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان رەوانە بكات.
Top