لە موسڵ 3 ماڵباتی كورد كۆچیان كرد
سەرچاوەیەكی كورد لە ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ رایگەیاند: لە 2 رۆژی رابردوودا 3 ماڵباتی دیكەی كورد كە ماوەی زیاتر لە 30 ساڵە لەو شارە نیشتەجێن بە هۆی هەڕەشەی گرووپە تیرۆریستی و توندڕەوەكانەوە ئەو شارەیان بە جێهێشتووە.
وەك سەرچاوەكە روونیشیكردەوە، ئێستاكە ئەو 3 ماڵباتە لە چەند شوێنێكی جیاوازی دەشتی موسڵ بە شێوەی كاتیی نیشتەجێ كراون و لە بارودۆخێكی خراپدان.
لای خۆیەوە بەشار كیكی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ ئاماژەی بەوەدا، لەگەڵ كۆچكردنیان لەو ئیدارە ناوچە كوردنیشنانەی كە لێی نیشتەجێ دەبن هاوكاری و كۆمەكیان پێشكەش دەكرێ بۆ ئەوەی دەست بە ژیان و گوزەران بكەنەوە.
