هه‌ڕه‌شه له كورد ده‌كات :داعش فه‌توای حه‌ڵاڵكردنی ئافرەتی كورد بۆ چه‌كداره‌كانی و سه‌ربڕینی پیاوه‌كانیان ده‌رده‌كات
له به‌یاننامه‌یه‌كی ویلایه‌تی حه‌سه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام "داعش"، كه چوار رۆژ له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئاراسته‌ی یه‌كه و كه‌تیبه‌كانی ئه‌و گروپه چه‌كدارییه كراوه، گه‌لی كورد به "كافر" له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات و داوای سه‌ربڕینی پیاوه‌كانیان و بردنی ئافرەتەکانیان له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانه‌وه ده‌كات.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه "موسوڵمانان پێویستیان به ههوڵهكانتانه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای ئیسلام له‌سه‌ر خاكه‌كانی و ئازادكردنی له‌ژێر ده‌ستی (رژێمی سوریا و شه‌بیحه‌كانی و نه‌وه‌كانی جوله‌كه كه خۆیان له پارتی كرێكارانی كفرستانی و زایۆكوردستانی و چه‌كدارانی نه‌وه‌ی خاچپه‌رسته‌كان و كافره مه‌سحییه‌كان ده‌بیننه‌وه)".
له به‌یاننامه‌كه‌دا داعش ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌و نووسراوه تایبه‌ته به ویلایه‌تی به‌ره‌كه و ریفهكهی كه مه‌به‌ستی سه‌رجه‌م ناوچه كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستانه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه دادگای شه‌رعی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام فه‌توایه‌كی ده‌ركردووه بۆ حه‌ڵاڵكردنی هه‌موو ئه‌و كه‌س و كه‌لوپه‌لانه‌ی له ناوچه كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستاندایه و فه‌رمووده‌یه‌كی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محه‌مه‌د "دروودی خوای له‌سه‌ر بێت" بۆ ره‌وایه‌تیدان به بۆچوونه‌كه‌ی هێناوه‌ته‌وه كه ئه‌م فه‌رموده‌یه‌یه: "ان الله حرم عليكم الخمر والميسر والمرز والكوبة وكل مسكر حرام".
داعش رایگه‌یاندووه كه "دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه له شه‌بیحه‌كانی رژێمی سوریا و هه‌ڵگه‌ڕاوه كورده‌كان و نه‌وه‌كانی جوله‌كه و خاچپه‌رسته‌كان، كافرن و لێدانی جه‌ڵد له‌سه‌ریان ره‌وایه".
داعش داوا له چه‌كداره‌كانی ده‌كات، دوای ده‌ستپێكردنی سه‌عاتی "سفر"ی جیهاد و یه‌كلاكردنه‌وه، له شاری قامیشلی و ریفهكهی ئه‌م كارانه بكه‌ن:
1- هه‌موو شوێنه‌كانی رابواردن وه‌ك چێشتخانه‌كان و شوێنه‌كانی سه‌ماكردن و خۆڕووتكردنه‌وه كه مه‌شروبیان تێدا ده‌خورێته‌وه و كاری خراپه‌ی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، تێكبده‌ن و بیسوتێنن.
2- هه‌موو فرۆشگاكانی خواردنه‌وه و جگه‌ره و نێرگه‌له و ئه‌و شتانه‌ی كه یادكردنی خودا له‌بیر ده‌به‌نه‌وه، بسوتێنن و تێكی بده‌ن.
3-ده‌ستبگرن به‌سه‌ر بازاڕه‌كانی زه‌ڕه‌نگه‌ری و خشڵ و جوانكاری و هه‌موو ئاڵتوون و زیوهكان وه‌ك پاداشتێك له‌لایه‌ن خوداوه بۆ خۆتان ببه‌ن.
4-ده‌ستبگرن به‌سه‌ر گه‌نجینه‌كانی خۆراك و قوماش و جلوبه‌رگدا و هه‌موو كه‌لوپه‌كانی ناویان ببه‌ن بۆ براكانتان له به‌ره‌كانی جیهاددا.
5- شاره‌كه له هه‌موو كافره خاچپه‌رسته‌كان چۆڵبكه‌ن و ژنه‌كانیان حه‌ڵاڵه، بیبه‌ن بۆ خۆتان و پیاوه‌كانیان و "هه‌ڵگه‌ڕاوه كورده‌كان له بنه‌ماڵه‌ی خه‌زنه‌وی و موریده‌كانیان" سه‌رببڕن.
خه‌ندان
