دەبێ قەوارە سیاسییەكان بانگەشەی هەڵبژاردن بوەستێنن

دەبێ قەوارە سیاسییەكان بانگەشەی هەڵبژاردن بوەستێنن
دوای ئەوەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق وادەی 1ی نیسانی وەك بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ قەوارە سیاسییەكان دەست نیشانكرد، بەشێك لە قەوارە سیاسییەكان و هەروەها هەندێك لە كاندیدەكانیش دەستیان بە پرۆپاگەندەی هەڵبژاردن كردووە، ئەمەش كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی ناچار كرد هۆشدارییان پێ بدات.
سەربەست مستەفا سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند: ژمارەیەك لە قەوارەكان و هەروەها بەشێك لە كاندیدی ئەو قەوارانە بێ ئەوەی چاوەڕوانی رۆژی 1ی نیسان بكەن دەستیان بە بانگەشەی هەڵبژاردن كردووە، ئەمەش پێچەوانەی یاساكانی كۆمسیۆنە.
وتیشی، كۆمسیۆن تا ئێوارە رۆژی شەممە داوا لە قەوارەو ئەو كاندیدانەش دەكات كە دەستیان بە بانگەشەی هەڵبژاردن كردووە، بانگەشەكانیان رابگرن.
راشیگەیاند: هەر قەوارەو كاندیدێك پابەندی ئەو وادەیە نەبێ كە كۆمسیۆن دەست نیشانی كردووە، مافی خۆ كاندیدكردنیان لێدەسەنرێتەوە.
Top