عارف تەیفوور: بڕیاری بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەسەر فەرمانی مالیكی بووە

عارف تەیفوور: بڕیاری بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەسەر فەرمانی مالیكی بووە
عارف تەیفوور جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق هۆكاری سەرەكی سەرهەڵدانی ئەو كێشانەی ئێستەی عێراقە، هەر ئەویش بەرپرسە لە چارەسەركردنی كێشەكان.
هێمای بۆ ئەوەش كرد، مالیكی كار دەكات بۆ هەڵخەلەتاندنی شەقامی عێراقی و كار دەكات بۆ ئەوەی تەنگژەی سیاسی زیاتر لە عێراق دروست ببێت بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەكاندا سۆزی بەشێك لە عێراقیەكان بۆ لای خۆی رابكێشێ.
ئەوەشی خستەروو، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێ ئێمە مووچەی فەرمانبەرانی عێراقمان نەبڕیوە، خۆ كەسی تر لە مالیكی زیاتر سەرۆك وەزیران نییە، بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بە بڕیاری خودی مالیكی بووە.
Top