بڕینی چەند نەمامێك لە شاردەێی تەكیە هەرا دەنێتەوە

بڕینی چەند نەمامێك لە شاردەێی تەكیە هەرا دەنێتەوە
بەبی هەست كردن بە بەرپرسیارێتی و گرنگیدان بە سەوزایی سنورەكە، ماوەیەكە هەوڵێك هەیە بۆ بڕینی چەند نەمامیك لە سنوری شارەوانی ناحیەی تەكیە.


سەرۆكی رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە، مەعروف مەجید، بە ئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند: " بە داخەوە بەبێ هەست كردن بە بەرپرسیارێتی و گرنگیدان بە سەوزایی سنورەكە ، ماوەیەكە هەوڵێك بۆ بڕینی چەند نەمامێك لە سنوری شارەوانی ناحیەی تەكیە هەیە ، بەڵام بە هەوڵ و ماندووبوونی ئێمە لە رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە ئەو كارەمان راگرت كۆتا هەوڵیش بۆ برینەوەی ئەو نەمامانە هەفتەی پیشوو بوو. لەلایەن سەرۆكی شارەوانییەوە ئاگادار كراینەوە كە بەنیازن نزیكەی 5 بۆ 7 نەمام كە تەمەنیان زیاد لە 40 سال دەبێت، بیبڕنەوە. ئەویش بە پاساوی ئەوەی بەردەم ئەو دووكانانە كۆنكریت دەكرێت و دەكرێت بە شەقام. هەر چەندە ئێمە بەهیچ شێوەیەك بەو بڕیارە رازی نەبووین لەبەر ئەوەی لە هیچ شوینیك نەبووە ژێر دار و نەمام و بكرێتە كۆنرێت و دواتر بكرێتە پاركینگ بۆ وەستانی ئۆتۆمبێل بۆیە بە داخەوە دوای ئەو داواكارییە لە ئێمە بەشیكی زۆری لایەنە پەیوەندیدارەكانمان ئاگادار كردەوە. لەوانە وەزارەتی كشتوكاڵ و فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی و كشتوكاڵی چەمچەماڵ و بەشی باغداری لە چەمچەماڵ و قایمقامی چەمچەماڵ و بەریوبەری ناحیەی تەكیە و سەرۆكی شارەوانی تەكیە و چەندین كەس و لایەنی تر كە ریگە نەدرێت ئەو كارە بكرێ. بەڵام بە داخەوە ئیستا ئەو هەواڵەمان پیگەیشت شەوی رابردوو ئەو نەمامانە بردراونەتەوە.

گوتی: " داوا لەو كەس و لایەنانە دەكەین پیشتر كە ئاگادارمان كردنەوە كە هەڵویستیان هەبیت و ئەگەر بێتو لەبەرامبەر ئەو نەمامانە چەندین نەمامی باش و تەمەن گەورە بە شارەوانی نەكرن و لە هەمان شوین لێی نەدەنەوە ئەوا ناچار دەبین لە ریگەی دادگاوە سكاڵا تۆمار بكەین ، بۆیە داواكارین بە زووترین كات بە دواداچون بۆ ئەو گرفتە بكرێ . ئێمە ئەوشمان راگەیاند با لیژنەیەكی پسپۆڕ بڕبێت و بڕیاری لەسەر بدات ئەو كاتە ئیمە قسەیەكی ترمان دەبیت، بەڵام بە داخەوە شارەوانی تەكیە چاوەڕوانی ئەو لیژنەیەیان نەكرد و كاری خۆیان كرد .






PNA
Top