ئەنجوومەنی گەل و ئەنجوومەنی نیشتمانی یادی مستەفا بارزانی دەكەنەوە
پەیامنێری رووداو لە دربێسیێ لەو بارەوە رایگەیاند "رێوڕەسمەكە لەلایەن ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە دربێسیێ بەڕێوەدەچێت و بەرپرسانی ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوای كوردستان و بەرپرسانی كانتۆنی جزیرە و ژمارەیەك لە رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و پیاوانی ئایینی ئیسلام و مەسیحی تێیدا بەشدار دەبن".
دوێنێ هەینیش ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوای كوردستان بەو مەبەستە رێوڕەسمێكی لە ناوەندی هونەری دربێسیێ بەڕێوەبرد، كە تێیدا بەرپرسانی كانتۆنی جزیرە و نوێنەرانی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد و ژمارەیەك لە پارت و لایەنە سیاسییەكانی رۆژئاوای كوردستان بەشداربوون.
ئەكرەم حەسۆ، سەرۆكی كانتۆنی جزیرە لە وتارێكدا مستەفا بارزانی بە سیمبولێكی نەتەوەیی ناوبرد و رایگەیاند "بارزانی هەمیشە بۆ یەكێتی كورد تێكۆشاوە و خەباتەكەی لەو چوارچێوەیەدابووە"
رووداو
