لە کەرکووک تەرمی سەربازێک دۆزرایەوە

لە کەرکووک تەرمی سەربازێک دۆزرایەوە
باشووری كەركووك بووتە مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش و ماوە ماوە سەربازانی عێراقی دەڕفێنن و پاش چەند ڕۆژێك تەرمەكانیان لە باشوور فڕێدەدەرێن.

بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆچكە و شارەدێییەكانی شاری كەركووك، عەمید سەرحەد قادر، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند : " لە گوندی ئەعتیرە سەر بە قاتعی پۆلیسی شریعە لە باشووری شاری كەركووك تەرمی كەسێك دۆزراییەوە كە بە فیشەك كوژرابوو. دوای لێكۆڵینەوە لە تەرمەكە دەركەوت سەربازێكی سوپایی عێراقییە بەناوی ئەیمەن خەلیل ئیبراهیم كە لایەن تیرۆریستانەوە ڕفێندرابوو.

عەمید سەرحەد قادر، گوتی: " پاش دوازینەوەی تەرمەكە گواستراییەوە بۆ پزیشكی دادوەری بۆ ئەوەی لەوێوە ڕادەستی خانەوادەكەی بكرێتەوە.
Top