سەرۆكایەتی پەرلەمان دانانی پرۆژە یاسای بودجەی بۆ دەنگدان رەتکردەوە

سەرۆكایەتی پەرلەمان دانانی پرۆژە یاسای بودجەی بۆ دەنگدان رەتکردەوە
ئەمرۆ كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت، بەڵام سەرۆكایەتی پەرلەمان پرۆژە یاسایی بودجەی نەكردۆتە نێو كارنامەی كۆبونەوەكەوە بۆ ئەوەی خوێندنەوەی بۆ بكرێت وئەمەش ناڕەزایی چەند لیستێكی سیاسی وەكو لیستی دەوڵەتی یاسا لێکەوتوەتەوە.


بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكە، كە وێنەیەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر كەوتووە وتێدا هاتووە: كۆبونەوەی ئەمرۆ شەممە كە بەسەرۆكایەتی ئوسامە نوجەیفی سەرۆكی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت، دەنگ لەسەر پرۆژە یاسایی كار دەدرێت وبڕیاریشە خوێندنەوە بۆ چەند یاسایەك بكرێت.

شایەنی باسە، فراكسیۆنی كوردستانی سوورن لەسەر ئامادە نەبوونی كۆبونەوەی پەرلەمان ئەگەر خوێندنەوە بۆ یاسای بودجە بكرێت ولیستی دەوڵەتی یاساش داوا لەسەرۆكایەتی پەرلەمان دەكات بەدانانی یاسای بودجە لەنێو كارنامەی كۆبونەوەكە بۆ ئەوەی خوێندنەوەی بۆ بكرێت وسەرۆكایەتی پەرلەمان ئەو داوایەی ڕەت كردەوە ولەچاوەڕوانی دانوستانی نێوان هەرێم وبەغدادایە.
Top