كۆی گشتیی رێژەی بارانبارین لە هەرێمی كوردستان

 كۆی گشتیی رێژەی بارانبارین لە هەرێمی كوردستان
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی كوردستان كۆی گشتیی رێژەی بارانبارینی لە شار و ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە‌و تاوەكو ئێستا لە سلێمانی و ئاكرێ زۆرترین رێژەی باران باریوە .

بەپێی ئەو ئامارە كە وێنەیەكی بۆ تۆڕیی میدیایی رووداو نێردراوە، لەماوەی 24 كاژێری رابردوودا لە شاری هەولێر 1.6 ملم باران باریوەو كۆی گشتیی گەیشتووەتە 188.1ملم. لە قەزای سۆرانیش لەماوەی 24 كاژێری رابردوودا 3.4 ملم باریوەو كۆی گشتیی گەیشتووەتە 289.4ملم. لە پیرمامیش تاوەكو ئێستا 305.9 ملم باران باریوە.

لە سنووری پارێزگای سلێمانیش، لە شاری سلێمانی زۆرترین رێژەی باران باریوەو گەیشتووەتە 460.3 ملم. لە چەمچەماڵیش تاوەكو ئێستا 330.7 ملم و لە هەڵەبجەش 305.2 ملم باران باریوە.

لە پارێزگای دهۆك، لەنێو سەنتەری شاری دهۆك كۆی گشتیی رێژەی بارانبارین گەیشتووەتە 395 ملم. لە زاخۆ 403.1 ملم و لە ئاكرێ 407.8 ملم باران باریوە.








رووداو
Top