پەرلەمانتارێك: داواكاری كەركوكیەكان یاسایی و رەوایە

پەرلەمانتارێك: داواكاری كەركوكیەكان یاسایی و رەوایە
دوای ئەوەی دوێنێ ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیانی پارێزگای كەركووك خۆپێشاندانێكیان ئەنجامدا تێیدا داوایان كرد لە ئەگەری پێنەدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە لایەن حكومەتی عێراقەوە نەوتی كەركووك رەوانەی دەرەوە نەكرێ، پەرلەمانتارێك ئاماژە بۆ ئەوە دەكات داواكارییەكەیان رەوایە.
شوان محەمەد تەها پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسۆنی هاوپەیمانی كوردستانی رایگەیاند: ئێمەی نوێنەرانی كورد لە پەرلەمانی عێراق پشتیوانی لە داواكاری خۆپێشاندەرانی كورد لە كەركووك دەكەین كە پشتیوانیان لە مافەكانی خەڵكی كوردستان كرد بوو.
هەروەها وتی، ئەو داواكارییەی كەركووكیەكان و پێدانی مۆڵەتی هەفتەیەك بە حكوومەی عێراقی داواكاری یاسایی و رەوان، بۆیە پشتیوانیان لێدەكەین.
Top