كەركووك ... شەش كەس لە هێزەكانی سەحوە برینداربوون
سەرچاوەیەكی ئەمنی بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند " لە كاتژمێر 11,25 خولەكی شەوی ڕابردوو گروپی تیرۆریستی بەناو داعش هێرشیان كردە سەر بنكەیەكی هێزەكانی سەحوە لە شارە دێی عەباسی لە باشوری شاری كەركووك لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا شەش كەس لە هێزەكانی سەحوە بریندار دەبن و كە یەكێك لە بریندارەكان برینەكەی سەختە .
ئاماژەی بەوەكرد " هێزە ئەمنییەكان لە ئێستادا لە ئامادەباشیدان بەتایبەت لە باشوور بۆ هەر هێرشێكی لە ناكاوی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر بنكەكانی هێزە ئەمنییەكان .
