خۆپیشاندان له دژى مالیكى له سۆرانه‌وه ده‌ست پێده‌كات
یوسف حه‌مه‌د، سه‌رۆكى سه‌نته‌رى رۆشنبیرى سۆران رایگه‌یاند، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته تاكڕه‌وانه‌ى نورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدڕاڵ كه به‌رانبه‌ر به گه‌لى كورد به‌كارى ده‌هێنێت و به‌تایبه‌تى راگرتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، بڕیاریانداوه به‌یانى سه‌عات 11ـى پێش نیوه‌ڕۆ له‌به‌رده‌م فولكه‌ى پێشمه‌رگه‌ى ئه‌و قه‌زایه هه‌ڵوێست وه‌ربگرن.
ئه‌و سه‌رۆك سه‌نته‌ره گووتیشى: ’جگه له رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى، هاوكات چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌شێكى زۆرى فه‌رمانبه‌رانیش به‌شدارى له‌و گردبوونه‌وه‌یه بكه‌ن’.
ئیسماعیل ئیبراهیم، ئه‌ندامى لێژنه‌ى ئاماده‌كارى گردبوونه‌وه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌دا ئه‌وان له‌و گردبوونه‌وه‌یه له ناو بازاڕى سۆران به رێپێوان ده‌ڕۆنه به‌رده‌م نوسینگه‌ى سۆرانى په‌رله‌مانى كوردستان و له‌وێ به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌خوێنرێته‌وه و به‌یاننامه‌كه له‌رێگاى نوسینگه‌ى سۆرانى په‌رله‌مانى كوردستان و یه‌كه‌ى ئیدارى ناوچه‌كه ده‌ده‌نه هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى په‌رله‌مان و هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و كونسوڵخانه‌كان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه گووتیشى: ’له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌میشه خه‌ڵكى ده‌ڤه‌رى سۆران له پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هاوده‌نگ بوون، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ به‌رێژه‌یه‌كى زۆر جه‌ماوه‌رى سۆران و فه‌رمانبه‌رانى حكوومه‌تیش به‌شدارى ئه‌م هه‌ڵوێست وه‌رگرتنه بكه‌ن’.
باس‌نیوز
