ھەرێمی کوردستان بەرانبەر مالیکی رێگەی دی دەگرێتە بەر
د.رۆژ نووری شاوەیس، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمەریکا رایکەیاند کە ئەو رەفتارانەی حکومەتی عێراق لەڕێی سەرۆک وەزیرانەکەیەوە دەیکات بەرانبەر کورد، جێی ترس و رەشبینییە لەلایەن ھەموو لایەنە سیاسییەکان لە ھەرێمی کوردستان و گوتیشی 'بودجە جێی گفتوگۆ نییە پێویست ناکات بخرێتە نێو کێشەکانەوە، چونکە ئەوە مافێکی دەستووری ھەرێمی کوردستانە و کەس بۆی نییە بیکات بە کارتی فشار بەسەر کوردەوە، بۆیە ئەو جۆرە بڕیارانە بە نا یاسایی دەزانین'.
شاوەیس لە درێژەی لێدوانەکەیدا گوتی 'ئەم ھەڵسوکەتانەی مالیکی چیرۆکێکی درێژە، پێویستە کەسێک بزانێ روونیان بکاتەوە و تێیان بگات' زیاتر گوتی 'ئەگەر بەردەوام بن ھەرێمی کوردستان بۆچوونی جیا و رێگەی دی دەگرێتە بەر'.
باسنیوز
