به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌كان ده‌گۆڕدرێن
به‌پێى نوسراوێكى فه‌رمى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كه واژۆى وه‌زیرى په‌روه‌رده د.عسمه‌ت محه‌مه‌د خالد وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى به‌سه‌ره‌وه‌یه و ژماره 1776ى پێدراوه، فه‌رمانه‌كه له 29-1-2014 ده‌رچووه، كۆپیه‌كى نوسراوه‌كه ده‌ست (گوڵان) كه‌وتووه، تیایدا هاتووه ’ماوه‌ى خزمه‌تى به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكان و به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یمانگاكان به چوار ساڵ دیارى كراوه، هه‌روه‌ها بۆى هه‌یه پێش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خوێندن بۆ یه‌كجار خۆى كاندید بكاته‌وه، كاندیدكردنه‌كه‌ش بۆ ئه‌و پۆستانه به رێگه‌ى (cv) ده‌بێت، ئه‌وانه‌ى ئێستاش چوار ساڵه‌كه‌یان ته‌واوكردوه هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ده‌كرێت و دواى هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه مافى خۆ كاندیدكردنه‌وه‌یان پێ ده‌درێت’.
