له‌ سه‌ر ته‌لارى شاره‌وانیه‌كی ئامه‌د تابلۆیه‌كى چوار زمانى هه‌ڵواسرا

 له‌ سه‌ر ته‌لارى شاره‌وانیه‌كی ئامه‌د تابلۆیه‌كى چوار زمانى هه‌ڵواسرا
له‌ شاره‌وانیه‌كی ئامه‌د تابلۆیه‌كى چوار زمانى هه‌ڵواسرا. له‌ مباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌ شاره‌وانى شارۆچكه‌ى سور له‌ ئامه‌د تابلۆیه‌كى به‌زمانه‌كانى كوردى و توركى و ئه‌رمه‌نى و سریانى ئاماده‌كرد و له‌سه‌ر ته‌لارى شاره‌وانى هه‌ڵیواسى.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا نه‌قشى سایار جێكرى سه‌رۆكى شاره‌وانى سور ئاماژه‌ى به‌وه‌دا بۆ یه‌كه‌م جاره‌ تابلۆكه‌یان به‌چوار زمان هه‌ڵده‌واسن و ئه‌وه‌شى گووت ئه‌وخزمه‌ته‌ وه‌ك به‌خششێك نابینن به‌ڵكو وه‌ك ئه‌ركێكى مێژوویى و مرۆیى و ئیسلامى سه‌یرى ده‌كه‌ن.

جێگاى ئاماژه‌ بۆكردنه‌ پێشتریش شاره‌وانى گه‌وره‌ى ئامه‌د تابلۆیه‌كى به‌هه‌ر دوو زمانى كوردى و توركى هه‌ڵواسیبوو.
Top